بوفۆن: “من ناڵێم پەناڵتی نەبوو…”

0
دیمەنی بۆ فۆن لە یاری ریال ویوڤی  دوای بریاری ناوبژیوان

دیمەنی بۆ فۆن لە یاری ریال ویوڤی دوای بریاری ناوبژیوان

یاریگانێت/یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگی نێوان ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس، وەک یارییەکی پڕ لە ڕووداو و مشتومڕ تا ئێستاش مێدیا و کەسایەتییە وەرزشییەکانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە. جیجی بوفۆنی کاپتنی یۆڤیش وەک یەکێک لە ئەکتەرەکانی دوای بڕیاری پەناڵتییە هیوابڕەکە تەماشا دەکرێت.

لە نێوترین چاوپێکەوتنی گۆڵپارێزە چل ساڵێکەی ئیتاڵیا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت کە ڕای بوفۆنی لەسەر ئەو بڕیارە وەرگرتووە، جیجی دەڵێت: “من ناڵێم پەناڵتی نەبوو، تەنها دەڵێم جێگەی گومان بوو.”

کە دێتە سەر باسی مایکڵ ئۆلیڤەر، ناوبژیوانە ئینگلیزیەکەی ئەو یارییە، ئایکۆنەکەی ئیتاڵێا دەبێژێت: “کۆتا بیست چرکەی پاشماوەی یارییەکە، ڕای من وایە ناوبژیوانێکی بە ئەزموون کە پێشتر لەم جۆرە یاریە ئاستبەرزانەی بەڕێوە بردبێت، بڕیارێکی تری دەدا لەسەر ئەو حاڵەتە.”

“پێموابێت ناوبژیوانێکی گەنج نێردرا بوو بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکی گرنگ، ئەگەرچی ناوبژیوانێکە پێشتر دامەزراوەیی و بوێری خۆی پیشان داوە. بەداخەوە گەنجە خرایە حاڵەتێکی تەواو ئاڵۆز و گەورەوە.” جاجڵجاڵۆکەکەی ئیتاڵیا لەسەر مایکڵ ئۆلیڤەر وای درێژە پێ دا.

بوفۆن زیاتر بۆچوونی خۆی لەسەر حاڵەتەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: “ئەمە حاڵەتێکی وا نییە کە بتوانیت بڵێی پەناڵتیەکی ئاشکرایە.”

دیمەنی پێدانی کارتی سوور بە بوفۆن دوای هەژمارکردنی پەناڵتیەک کە ڕۆناڵدۆ تاکە گۆڵی بۆ یانەی مێرەنگی پێ تۆمار کرد، یەکێکی ترە لە ڕووداوە قسەهەڵگرەکان.

“شتێک نییە وا بکات چاکی بکەمەوە، چونکە من مرۆڤ و لە نێو یاریگادا سۆزی بەتین پیشان دەدەم. ڕێگەی خۆم دەدۆزمەوە کە چۆن قسە بکەم، جا ئیتر دروستبن یان نادروست. هەندێ جار زیادەڕۆی دەکەم، بەڵا هەر ئەوەیە کە هەم.” وشەکانی بوفۆن بوون لەسەر هەڵچوون و دواتر وەرگرتنی کارتی سوور لە دوای هەژمارکردنی پەناڵتێکە.
ڤیدیۆ لێدانی سزای لە دواین خولەک

ڤیدیۆ شیکرەوەی جەمال شەریف لە بی ئین سپۆرتس

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.