ئیبرا دەگەڕێتەوە سووید و بەشداری جامی جیهانی دەکات

زلاتان ئیبراهیمۆڤیج ئاماژە بەوە دەدات کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری جامی جیهانی دەکات و دەڵێت ئەگەری ئەوە هێندەی ئاسمان بەرزە

ئەو هێرشبەرەی گالاکسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی کە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید، جان ئەندەرسن، لە پەیوەندی دان لەگەڵ ئەو بۆ ئەو مەبەستە

ئیبرای تەمەن ٣٦ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٦ دوای ئەوەی سووید نەیتوانی سەربکەوێت بۆ جامی یۆرۆ، وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا بەڵام وەک خۆی ئاماژەی پێداوە دەیەوێت پەشیمان ببێتەوە

“چانسی یاریکردنم لە جامی جیهانی هێندەی ئاسمان بەرزە” ئیبرا لە تویتەر نووسیویەتی

ئیبرا لە کۆی ١١٦ یاری، ٦٢ گۆڵی بۆ سووید تۆمار کردوە و لە مانگی سێ وە توانیویەتی سێ گۆڵ بۆ یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی تۆمار بکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا