مانجستەر سیتی بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی

 

ئەمشەو هەردوو یانەی وێست برۆم و مانجستەر یونایتد لە خولی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یەک بوونەوە بەڵام یونایتد دووچاری شکستێکی چاوەڕوانەکراو بوو کاتێک جەی ڕۆدریگێز لە خولەکی ٧٣ گۆڵێکی بۆ وێست برۆم تۆمار کرد

ئەم شکستەی مانجستەر یونایتدیش، سیتی کردە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی چونکە تەنها پێنج یاری لە خولی ئینگلیزی ماوە و مانجستەر سیتیش ١٦ خاڵ لە پێش مانجستەر یونایتدی دووەمە

ئەمە پێنجەم جامی مانجستەر سیتیە لە خولی ئینگلیزی و دواین جار لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ ئەو خولەی بەدەستهێنا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا