زێدان ڕۆناڵدۆ و 3 ئەستێرەی دیکە لە یاری مەلەگە دوور دەخاتەوە

یاریگا

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بەهۆکاری جیاجیا ڕۆنالدۆ و 3 ئەستێرەی گرنگی یانەکەی لە یاری ئەمڕۆی بەرانبەر مەلەگە دوور خستوەتوە.

بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا زیزۆ 19 یاریزانی بۆ یاری مەلەگە بانگهێشت کردوە و هەر یەکە لە رۆناڵدۆ و بەیل و ڤارانی بۆ پشوودان دوور خستوەتەوە لە کاتێکدا یاریزان (مۆدڕیچ)ی بەهۆی سووکە پێکانێک لەو یارییە دوور خستوەتەوە، جگە لەویش ناچۆ بەهۆی چاک نەبوونەوەی لە پێکان لە لیستەکەدا ناوی نییە، مەبەستیش لەو هەنگاوە پشوو پێدانی یاریزانە هیلاک و ماندووەکانە بۆ یاری بایەڕن میونشین لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزانانی ریاڵ مەدریدە بۆ یاری مەلەگە کە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.

گۆڵپارێزان: ناڤاس ، کاسیا ، لۆکا
بەرگریکاران: کارڤەخال، ڕامۆس، فایخۆ، ماڕسیلۆ، تیۆ هێرناندز، ئەشرەف حەکیمی
ناوەڕاست: کاسیمێرۆ، کڕۆس، یۆرەنتی، کۆڤاسیچ، ئاسنیسیۆ، ئیسکۆ ، سیبایۆس
هێرشبردن، ڤاسکوێز، بن زیمە، مایۆرال

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر