بە وێنە .. زۆرترین زنجیرەی شکست نەخورادن لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا

یاریگا

دوای ئەوەی دوێنێ یانەی بارسێلۆنا توانی لە یانەی ڤالەنسیا بباتەوە و بۆ یاری ژمارە 39 لە دۆڕاندن دوور بکەوێتەوە، یانەکە توانی ڕیکۆردی یانەی سۆسیداد بشکێنێت و بچێتە نێو ئەو یانانەی لە پێنج خولە گەورەکانی ئەوروپا خاوەن ڕێکۆردن و لە زۆرترین یاری یەک بەدوا یەک بێ شکستبوون.

ئەوەش ڕیکۆردی ئەو یانانەیە کە خاوەن باشترین زنجیری شکست نەخواردنن لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا:

1- بۆندزلیگا: یانەی بایەڕن میونشین لە وەرزی 2012-2013 لەگەڵ ڕاهێنەر یۆب هاینکس توانی بۆ 53 یاری یەک بەدوای یەک خۆی لە دۆڕاندن دوور بگرێت تا لە ساڵی 2014 بەرانبەر ئۆگسبۆرگ شکستی خوارد.

2- سێریا a : لە خولی ئیتالیا یانەی میلان لەگەڵ ڕاهێنەر ئاریگۆ ساکی و فابیۆ کاپیلۆ توانی بۆ 58 یاری یەک بەدوای یەک لە شکست دوور بێت، تا لە دوای نزیکەی دووساڵ بەرانبەر سامبدۆریا شکستی خوارد.

3- پرێمەرلیگ: لەو خولە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەگەڵ ئارسین فینگەر توانی لە وەرزی 2003-2004 بۆ 49 یاری لە دۆڕان دوور بکەوێتەوە، هەر لەم وەرزەش بوو تۆپچییەکان توانیان پرێمەرلیگ بێ دۆڕان ببەنەوە، دواتر یەکەمین شکستیان لە وەرزی داهاتوو بەرانبەر شەیتانە سوورەکان بوو.

4-لیگای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا گەیشتە 39 یاری بێ دۆڕان و ئەم ژمارەیە ئەگەری هەیە، بەرزتر ببێتەوە، لەم وەرزەدا بارسا لەگەڵ ڤاڵڤێردی لە لیگا شکستی نییە، هەروەها یانەکە پارساڵیش لە دوایین گەڕەکاندا لەگەڵ ئینریکی شکستی نەبوو، بۆیە بە 39 یاری تا ئێستا بارسا ، خاوەن باشترین ریکۆردی لیگایە.

5- لیگی یەکی فەرنسا: یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ ڕاهێنەر لۆران بلان لە وەرزی 2015-2016 خاوەن باشترین ریکۆردە، یانە فەرەنسییەکە توانی 36 یاری خۆی لە شکست بەدوور بگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر