نێیمار نهێنییەکی خۆی لەگەڵ مێسی باس دەکات


یاریگا

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان باسی نهێنییەکی خۆی لەگەڵ لیۆ مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا کرد.

لەم بارەیەوە نێیمار لە لێدوانێکدا کە لە رۆژنامەی AS بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت” لە دوای یەکێک لە یارییەکانی بارسێلۆنا لە ساڵی 2013 لەبەر ئەوەی نەمتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەم، خەریک بوو بگریم و زۆر بێ تاقەت بووم، ئەو کاتە مێسی هاتە لام و قسەی لەگەڵ کردم و پێی گوتم کە بێ ترس یاری بکەم و یاری بەو شێوازە بکەم کە خۆم حەزی پێ ئەکەم، لەو ساتەش فشارەکانی سەرم نەما و زۆر دڵخۆش بووم و چێژم لە یاری وەرگرت، ئینجا سەرەتایەکی بەهێز بۆ هاوڕێیەتیم لەگەڵ مێسی دەستی پێکرد، کە تا ئەو ساتەش بەردەوامی هەیە.

نێیمار جۆنیۆر، کە تەمەنی 26 ساڵە لە سەرەتای ئەم وەرزە دوای شکاندنی گرێبەستەکەی لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە بری 222 ملیۆن ڕووی لە لیگی یەکی فەرنسی کرد و یانەی بارسێلۆنای جێهێشت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر