زێدان بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆ لە یاری مەلەگە یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید تووڕەبوونی خۆی لەسەر وەسف کردنی پەناڵتیەکەی یاری یۆڤێنتۆس بە دزینی یاری دەربڕی ، هەروەها بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆشی لە یاری ئەمڕۆی مەلەگە یەکلایی کردەوە.

تووڕە بوونی زیزۆ ئەمڕۆ وەک بابەتی سەرەکی لاپەڕەی سەرەکی هەردوو ڕۆژنامەی AS و MARCA ی مەدرید بڵاوکراوەتەوە، زێدان لەسەر مشتومڕی پەناڵتییەکەی بەرانبەر یۆڤێنتۆس گوتی ” زۆر تووڕەم لەوەی هەندێک کەس پەناڵتییەکەی یاری یۆڤی بە دزینی یارییەکە وەسف دەکەن، حاڵەتەکە پەناڵتی بوو، شەرمەزارییە بەو شێوەیە وەسفی ئەو حاڵەتە بکەن، ڕاستە یۆڤی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بەڵام من متامەنم بە یانەکەم هەبوو کە بتوانێت لەکۆتاییدا گەیشتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی زامن بکات، لە ڕاستیدا من ئامادەم لەسەر پەناڵتییەکە گفتوگۆ بکەم، بەڵام بە دزینی یاری وەسف بکرێت، من دەڵێم نەخێر ئێمە بە شایستەیی سەرکەوتین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی زێدان یارییەکەی بەرانبەر مەلەگەیە بەگوێرەی ڕۆژنامەی AS زیزۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ پشوو پێ دەدات، لە هەمان کاتدا بیر لە یاری پێنەکردنی چەند ئەستێرەیەکی دیکەش لە یارییەکەی مەلەگە دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆیان بۆ یاری بایەڕن میونشین ئامادە بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر