دی بڕۆین لە ڕکابەری بەرانبەر سەلاح خۆی بەدەستەوە دەدات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، کیفن دی بڕۆین، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆچوونی خۆی لەسەر ململانێی لەگەڵ محەمەد سەلاح لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە ڕاگەیاند.

دی بڕۆین بە تۆڕی هەواڵی (nbc) ی ئەمەریکی گوت” ناتوانم یەکێک لە یانەکەم دەستنیشان بکەم و بڵێم ئەوە شایستەی باشترینی ئەم وەرزەیە، پێم وایە سەلاح شایستەی ئەوەیە بە باشترین یاریزان دیاری بکرێت، من دەزانم لە کۆتاییدا ئەو کێبڕکێیەکە دەباتەوە، سەلاح لە ماوەی ڕابردوو تا ئەو ساتەش زۆر نایاب بووە، گۆڵێکی زۆریشی تۆمار کردوە، بەڵام من لە ئاستی خۆم لەگەڵ مانچێستەر سیتی ڕازیم”.

سەلاح لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر بۆرنمۆس توانی گۆڵێکی جوان بە لێدانی سەر تۆمار بکات، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ بۆ 30 گۆڵ بەرزکردەوە، هەروەها کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ڕێدز بۆ 40 گۆڵ بەرز کردەوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر