ئەفسانەی بایەرن قسەکانی ڕاهێنەری تازەی یانەکە بەدرۆ وەسف دەکات

یاریگا

لۆتار ماتیۆس، ئەفسانەی یانەی بایەڕن میونشین و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا قسەکانی (نیکۆ کۆڤاتیچ)ی سەبارەت بە شێوازی هاتنی بۆ یانەی باڤاری بە درۆ خستەوە.

ماتۆس، کە ماوەیەکە وەک شیکەرەوەی یارییەکانی تۆپی پێ کار دەکات لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (بیلد) گوتی “من دەمەوێت سەرەتا بەرپرسانی یانەی بایەڕن وەڵامم بدەنەوە، چۆن کارگێڕی یانە بە کەمتر لە ڕۆژێک بڕیاری هاتنی ئەو ڕاهێنەرە دەردەکەن، من باوەڕ بەو قسانەی کۆڤاتیچ ناکەم کە باس لەوە دەکات کە بایەڕن پاش چەند کاتژمێرێک گفتۆگۆکردن بڕیاری داوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات”، هەر سەبارەت بەم بابەتە (کریستۆف میتزلدێر) ئەستێرەی یانەی شالکە پشگتیری قسەکانی ماتیۆسی کردو گوتی منیش ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم، پێویستە بەر لەوە چەندین دانیشتن و گفتوگۆی دیکە هەبێت، ئینجا گرێبەست بکرێت.

ئاشکرایە کە نیکۆ کۆڤاتیچ، ڕاهێنەری بایەڕن میونشین بە فەرمی لە لایەن کارگێڕی یانەکە وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کرا، هەروەها گرێبەستەکەی بۆ 3 وەرز لەگەڵ یانەی باڤاری واژۆ کردوە، بۆئەوەی دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە شوێنی یۆپ هاینس بگرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر