سوارێز: بردنەوەی خولی ئیسپانی گرنگی نەماوە

 

لویس سوارێز بڕوای وایە  کە بردنەوەی خولی ئیسپانی لە لایەن بەرشەلۆنەوە گرنگی ئەوتۆی نیە بەهۆی دەرکردنی ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوورپا

بارسا ئەمشەو بە بردنەوەی ٣٩ یاری لەسەر یەک تۆمارێکی نوێی بۆخۆی نووسیەوە ئەمەش دوای  شکستهێنان بوو بە یانەی ڤالێنسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک

“ئامارەکان لەوێن تاکو بشکێندرێن. ئێمە دەزانین کە هاندەران تووڕەن، بەڵام ئەوە بۆ ئێمەش بە ئازارە. ئێستا هیچ سەروەریەک لە بردنەوەی خولی ئیسپانی نیە” سوارێز بە بێن سپۆرتی گووت

“ئێمە توانیمان سێ خاڵ بەدەستبهێنین کە ئەوەش گرنگترین شتە”

“ئێمە هەنگاوێک نزیکتر بووینەوە لە ئامانجەکەمان و دەبێت بیر لە یاریەکەی بەرامبەر بە سێلتا ڤیگۆ بکەینەوە”

بەرشەلۆنە ئێستا بە ١٤ خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتوە بەڵام ڕۆما دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکراوی کرد لە چامپیۆنزلیگ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا