بەڕێوبەری ئەتلەتکۆ گشت دەرگاکانی بەسەر بارسادا داخست سەبارەت بە گریزمان

 

بەڕێوبەری گشتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، کلێمنتی ڤیلاڤێردی، هەموو دەرگاکانی بە ڕووی یانەی بەرشەلۆنەدا داخست سەبارەت بە گواستنەوەی گریزمان

چەند جاریک باس لە گواستنەوەی گریزمان کراوە وەک جێگرەوەی لویس سوارێز بۆ یانەی بەرشەلۆنە و جیالەوەش مانجستەر سیتی چەند جارێک هەوڵی بۆ ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەڕەنسی داوە

“لە ئێستا ئەو یاریزانێ ئەتلەتیکۆ مەدریدە و ئەوەش ڕاستیە”

ڤیلاڤێردی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گووتی

“ئەو گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە قسەی نەکردوە. ئەو یاریزانی ئەتلەتیکۆیە و هیچ لە بارەی بەرشەلۆنەوە نازانم”

ئەنتۆنیۆ گریزمان لە ٤١ یاری بۆ یانەکەی توانیویەتی ٢٥ گۆڵ تۆمار بکات و ١٣ گۆڵیش دروست بکات

پێشبینیش دەکرێت کە گریزمان یەکێک بێت لە یاریزانە سەرەکیەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ جامی جیهانی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا