“من دەبێت هەردوو درێسی ڕۆما و لیڤەرپوول بپۆشم”

 

یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول و ڕۆما، ئاشاد یون ئارنی، ستایشی ئاستی هەردوو یانەی ڕۆما و لیڤەرپوولی کرد و بە گاڵتەوە گووتی ئەگەر ئەو لەو یاریە بوایە ئەوا درێسێکی دەپۆشی کە بەشێکی ڕۆما و بەشێکی لیڤەرپوول بێت و  هەردوو ژمارەی شەش و ١٧ەی لێدەنووسی

“لانی کەم یەکێکە لە یانەکانم دەچێتە یاری کۆتای”

ئەو یاریزانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی

“من پێویستم بە درێسێکە کە هەردوو یانەکەی تێدا بێت و ژمارە شەش و ١٧ی لەسەر بێت”

“من زۆر دڵخۆشم بە ئاستی هەردوو یانەکە و یەکێکیان دەچێتە یاری کۆتای و کەش و هەوای هەردوو یاریەکەی زۆر خۆش  سەرسوڕهێنەر دەبێت”

هەردوو یانەی ڕۆما و لیڤەرپوول لە یاری کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا