نادال بە مەرجێک پێشوازی لە هاتنی نێیمار بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات

0

یاریگا

رافائێل نادال، ئەستێرەی تێنسی جیهانی ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵ دەبێت گەر نێیمار جۆنیۆر پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید بکات.

لەم بارەیەوە، نێیمار بە لە چاوپێکەوتنێکی ئێزگەی ئۆندا سێرۆ، گوتی “خوازیارم یانەی ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ نێیمار جۆنیۆر واژۆ بکات، بەڵام بە مەرجی ئەوەی پارەیەکی خەیاڵی تێنەچێت، نێیمار یاریزانێکی زۆر نایابە و زۆر حەز دەکەم بە درێسی مێرەنگی بیبینم، هەر وەک پێشتریش چەندین ئەستێرەی ناوداری جیهانیم لەو یانەیە بینی، بەڵام هاتنی نێیمار نابێت بەهەر نرخێک بێت”.

دەربارەی چانسی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ و ڕووبەڕووبوونەوەی بایەڕن، نادال کە هاندەرێکی مەدریدی سەرسەختە، گوتی بارودۆخی یانەکە باشە و ئەو یاریزانانەی پێکانیان هەبوو گەڕاونەتەوە، بۆیە سەیر دەکەین بزانین چی دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.