پاریس زانیاری نوێی لەسەر پێکانەکەی نەیمار بڵاوکردەوە

 

یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە کە نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری، پێکانەکەی  بە شێوەیەکی زۆر باش بەرەو چاک بوونەوە دەچێت

گرانترین یاریزانی جیهان لە مانگی دوو و لە یاریەکەی نێوان مارسیلیا و پاریس دووچاری پێکان هات و تەنانەت مەترسی ئەوەی لەسەر بوو کە بەشداری جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل نەکات

دوێنی هەینی ڕاهێنەری یانەی پاریسان جێرمان، ئونەی ئیمری، ڕایگەیاند کە لە کۆتای ئەم وەرزە نەیمار دەگەڕێتەوە یاریگاکان

“ڕاپۆرتەکانی ئەمڕۆ لە لایەن دکتۆر ڕۆدریگۆ لاسمار ئەوە دووپات دەکەنەوە کە بەرەوپێش چوونی زۆر باش لە پێکانەکەی نەیمار بەدەستهاتوە”

لە بڵاوکراوەکەی پاریس هاتووە

“ئێستا ئەو دەتوانێت دەستبکات بە ڕاهێنانی سەرەتای بە ئەژنۆی ڕاستی تاکو بتوانێت بڕوات”

“لە ١٠ ڕۆژی داهاتوو ماوەی گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ڕاهێنانەکانی ئاشکرا دەکرێت”

ڕۆژی یەک شەمە پاریس ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتە کە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی ساڵی ڕابردوو بوو، ئەگەر لەو یاریە سەرکەووتو بێت ئەوا دەبێتە پاڵەوانی خولی فەرەنسی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا