محەمەد سەڵاح: ڕۆمام خۆشدەوێت

یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، محەمەد سەڵاح، ڕایگەیاند کە ئەو یانەی ڕۆمای خۆشدەوێت ئەمەش دوای ئەوەی لە تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ،یانە کۆنەکەی سەڵاح،ڕۆما، ڕووبەڕووی لیڤەرپول بوەوە

لە چارەگی کۆتای چامپیۆنزلیگ ڕۆما و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە وە هەروەها لە لایەکی ترەوە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میونخ بە یەک دەگەن

مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو محەمەد سەڵاح لە ڕۆماوە هاتە لیڤەرپول و ٣٩ گۆڵی بۆ یانەکەی لە گشت خولەکان تۆمار کردوە

“ئەوە یانەی منە، من هێشتا هاندەرانی ئەوانم خۆشدەوێت و ئەوانیش منیان خۆشدەوێت”

محەمەد سەڵاح بە بی بی سی گووت

“من هێشتا لەگەڵ زۆربەی یاریزانەکانی ئەوان قسەدەکەم. ئێمە زۆر نزیکن و هاوڕێی باشین”

“من یادگاری خۆشم لەوێ هەیە. ئێمە پێکەوە یاریمان کردوە بۆ دوو ساڵ و ئێمە لە هەموو یاریەکان پێکەوە دەجەنگاین. لە ژووری خۆگۆڕین کاتێکی خۆشمان پێکەوە هەبوو”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا