خەڵاتێکی دیکە سەڵاحی کردەوە خاوەنی ڕیکۆردێکی دیکە

یاریگانێت/ ئەمڕۆ موحەمەد سەڵاحی میسری یاریزانە درەوشاوەکەی لیڤەرپوول، خەڵاتی “باشترین یاریزانی مانگ”ی بۆ مانگی مارسی ڕابردوو پێ بەخشرا.

بەم خەڵاتە سەڵاح بوو بە یەکەمین یاریزان بە درێژایی مێژووی پریمەرلیگ کە بتوانێت لە ماوەی تەنها وەرزێکی خولەکەدا سێ جار ئەو خەڵاتە بباتەوە.

هەر لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی، پێشتر لە مانگەکانی ۱۱ی ساڵی ڕابردوو و، مانگی فێبرایەری ئەمساڵ، سەڵاح توانیبووی بە باشترینی ئەو دوو مانگە هەڵبژێردرێت.

ئەمڕۆش بۆ سێیەم جار لە یەک وەرزدا هەڵبژێردایەوە و خەڵاتەکەی پێ درا. لە مانگی مارسدا توانی شەش گۆڵ تۆمار بکات، تێیدا سووپەر-هاتریکەکەی بەرامبەر واتفۆرد بوو.

بیستوپێنج ساڵە میسرییەکەی لیڤەر، بە ۲۹ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پریمەرلیگە، هاری کینی تۆتینهام بە کەمتر لە چوار گۆڵ دوای ئەو دێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر