گۆڵەکەی کەین کاردانەوەی سەلاحی بە دواوە بوو

Harry Kane

Harry Kane

یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ ئینگڵتەرا دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی تۆتێنهامی بەرامبەر ستۆک سیتی بە ناوی هاری کەین ئەژمار کرد، کاردانەوەی محەمەد سەلاحی میسری بە دوای خۆیدا هێنا.

لە یاری نێوان تۆتێنهام و ستۆک سیتی و لە خولەکی 63 ئێریکسێن لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد و هاری کەینیش پێیوابوو کە پێش چونە ناو گۆڵ تۆپەکە بەر ئەو کەتووە و ئەمرۆ دوای چوار رۆژ یەکێتی تۆپی پێ ئینگڵتەرا ئەو گۆڵەی بەناو کەین کرد.

دوای ئەم بریارە سەلاحی گۆڵکاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە تویتێکدا سەرسامی خۆی بە بریارە دەربری. سەلاح خاوەنی 29 گۆڵە و کەینیش 25 گۆڵ.

Mohamad Salah

Mohamad Salah

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر