بارسا ڕاکیتیجی لەدەستدا

 

لە یاریەکەی دوێنێ شەوی نێوان ڕۆما و بەرشەلۆنەدا، ئیڤان ڕاکیتیج پەنجەیەکی شکاوە و یانەی بەرشەلۆنەش ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە

ئەو یاریزانە کرواتیە بەشێک بوو لە پێکهاتەی بارسای دوێنێ کە تیایدا بارسا بە سێ گۆڵ شکستی هێنا و ماڵئاوای لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد

ڕاکیتیج دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە

یانەی بەرشەلۆنە دیاری نەکردوە کە ماوەی چەند ڕاکیتیج دوور دەکەوێتەوە بەڵام لە داهاتوودا و دوای پشکنینەکان ئەوە ڕوون دەبێتەوە

ڕۆژی شەمە بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا دەبێتەوە لە خولی ئیسپانی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا