کاتی گەڕانەوەی شاندی بارسێلۆنا لەناو فرۆکە چی گوتراوە؟

Barcelona

Barcelona

یاریگا
یەکێک لە ئەندامانی شاندی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای دەکات کە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئیسپانیا لەناو فرۆکەدا یاریزانان باسی چیان کردووە.

ئەو ئەندامەی بارسا بە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی گووتووە ” یەکەمجار بوو یاریزانان بەم شێوەیە ببینم و لە هەمووشیان نیگەرانتر میسی و ئینیێستا بوون، هەندێ لە یاریزانانیش ئەوەیان گووت کە نازناوەکەمان پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و هیچ یانەیەک بەرگەی ئەوان ناگرێت”.

بارسێلۆنا لە یاری هاتنەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کاتێکدا بەرامبەر رۆما تووشی دۆڕان بوو، یاری چوون بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر