هۆکاری ئامادەبوونی فێرگسۆن لە یاری رۆما و بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

Sir Alex Ferguson

Sir Alex Ferguson

یاریگا
سێر ئالێکس فێرگسۆن، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد کە لە نزیکەوە لە یاریگا بینەری یاری نێوان رۆما و بارسێلۆنا بوو، مەبەستەکەی ئاشکرا بوو.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بێجگە لەوەی سێر لەسەر داوای سەرۆکی خاوەنی ئەمریکی رۆما ئامادەی ئەم یارییە بوو، بەڵام مەبەستی سەرەکی بینینی یاری ساموئێل ئومتیتی بەرگریکاری بارسێلۆنا بوو، ئەمیش لە پێناو ئەوەی کە دڵنیا بێت لەوەی داهاتوو دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆ یانەکەی پێشووی.

ماوەیەکە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان لە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکاری فڕەنسیدان و شەوی رابردووش فێرگسۆن بۆ بیبینی تواناکانی ئەم یاریزانە لە نزیکەوە گەشتی رۆمای کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر