بایرن میونشن لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتە رێککەوتن

Jann Fiete Arp

Jann Fiete Arp

یاریگا
سەرچاوەکان ل ئەڵمانیا بڵاویان کردۆتەوە کە بەرپرسانی بایرن میونشنی وڵاتەکەیان لەگەڵ یان فیتێ ئارپی هێرشبەری لاوی هامبورگ گەیشتونەتە رێککەوتن.

رۆژنامەی وەرزشی بیلد ئاشکرایکردووە کە ماوەیەک پێش ئێستا باڤارییەکان بە مەبەستی رازیکردنی یاریزانی 18 ساڵی هامبورگ دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردبوو و دواجاریش ئەو یاریزانە رازی بووە کە گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو یاریزانە بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ دەچێتە بایرن، بەڵام پێدەچێت چەند وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن لە یانەیەکی دیکە یاری بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر