سەرجەم یانەکانی کوردستان لە گەڕی 11 بە یەکسانبوون ڕازی دەبن

یاریگا

ئاماده‌كردن: رۆژهات لوقمان
له‌ چوارچێوه‌ى یاریه‌كانى گه‌رى یازده‌هه‌مى خولى نایابى كوردستان، دوێنێ سه‌رجه‌م یاریه‌كان کە لەسەر ئاریگا جیاجیاکانی شاره‌کانی كوردستان ئه‌نجامدرا بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

له‌ یارى نێوان زێره‌ڤانى و برایه‌تى کە له‌ یاریگاى زێره‌ڤانى له‌ دهوك ئەنجامدرا، زێره‌ڤانى و برایه‌تى 1-1 یه‌كسان بوون، سەرەتا له‌ خوله‌كى (34) یاریزانى زێره‌ڤانى شێرزاد ئه‌حمه‌د توانى توڕى گوڵى برایه‌تى بهه‌ژێنێت و گێمی یه‌كه‌م به‌م گوڵه‌ كوتایى هات، له‌ گێمى دووه‌م دا برایه‌تى به‌ تواناتر ده‌ركه‌وت و توانى له‌ رێگاى ئه‌ركان ره‌حیم گولێكی جوان تومار بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ و یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ مایەوە.

هەر لە یاریه‌كانى خولى نایابى كوردستان، یانه‌ى هه‌ندرین بە ئەنجامی 2-2 به‌رامبه‌ر ئارارات یه‌كسان بوو، له‌ شارى زاخوش یانه‌ى زاخو روو به‌روى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووەوە و ئەم یارییەش به‌ ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێ هات، له‌ چوارەمین یاریشدا نه‌وروز و شێروانه‌ش به‌ ئه‌نجامى بێ گول یه‌كسان بوون، بەمەش ئه‌م ئەنجامانە له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هه‌ولێره‌، كه‌ یارییه‌کەی له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و چاوه‌روانه‌ و لەو ساتەش رێزبه‌ندى یانەکانی خولى نایابى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :
برایه‌تى:18 خال
هه‌ندرێن:18 خال
ئارارات:16 خال
زێره‌ڤانى:15 خال
هه‌ولێر:13 خال
پ.هه‌ولێر:12 خال
زاخو:11 خال
شێروانه‌ :9 خال
نه‌وروز: 5 خال

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر