نەیمار بە وێنەیەکی خۆی و مێسی هەرای ناوەتەوە

 

نەیمار دا سیلڤا بەرشەلۆنەی بۆ پاریس بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بەجێهێشت و ئێستاش بەهۆی پێکان یارگاکانی پاریسی چۆڵ کردوە

لە ڕێکەوتێکی سەیر و چاوەڕوانەکراودا، ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ لیۆنێل مێسی داناووە و تیایدا نووسیویەتی

“کاتێک من هاوڕێم لیۆ دەبینم، ئەو باسی شتی گەورە دەکات، زیاتریش دەزانن، چاوەڕوان بن”

کەس نازانێت هۆکاری  ئەو وێنەیە چیە و نەیماریش هاندەرانی لە پرسیاردا بەجێهێشتوە بەڵام وەک دەردەکەوێت بەم نزیکانە نەیمار شتێک دەدرکێنێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا