کاپیلۆ وازی لە ژیانی وەرزشی هێنا

ڕاهێنەری پێشووی ئەی سی میلان و ڕیاڵ مەدرید و ئینگلتەرا، فابیۆ کاپیلۆ، بڵاویکردەوە کە ئەو واز کاری وەرزشی و ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت ئەمەش دوای ئەوەی میدیا وەرزشیەکان بڵاویانکردەوە کە کاپێلێ دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

ئەو ڕاهێنەرە ٧١ ساڵە لە مانگی ڕابردوودا لە خولی چینی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە بەمەش کۆتای بە ٣٠ ساڵ کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی هێنا

“من گووتومە نەخێر بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی ئیتاڵی”

کاپیلۆ بە ڕادیۆی ڕەی گووت

“من ئەزموونم هەیە لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردەی ڕووسیا و ئینگلتەرا. جیانگسۆ دواین یانەبوو کە من ڕاهێنەریم بۆ کردن و دواین ئەزموونی ژیانی وەرزشی منە”

“من دلخۆشم بەو شتانەی کردومە و ئێستاش دڵخۆش دەبم کە ببمە بێژەری وەرزشی چونکە هەمیشە براوەیت” 

ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ میلان  و ڕۆما خولی ئیتاڵی بردەوە و هەر لەگەڵ میلانیش خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردۆتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا