ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپول یانەکەی لەسەر محەمەد سەلاح ئاگادار دەکاتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپول بەرانبەر ئیڤرتۆن لە یاری دێربی نەیتوانی سەرکەوێت و کەوتە تەڵەی یەکسانبوون بە بێ گۆڵ، (ڕۆبی فاولەر) ئەستێرەی پێشووی یانەکەی لە پشت بەستنی تەواو بە محەمەد سەلاح ئاگادار کردەوە.

لەم بارەیەوە، فاولەر لە ڕۆژنامەی (میرۆر) ئاماژەی کردوە کە لیڤەرپول بێ سەلاح و فێرمینیۆ نەیتوانی یەکلایی کەرەوە بێت، کلۆپ پێویستە بەدوای بژاردەی دیکە هەوڵ بدات لە کاتێکدا کە سلاح یان فیرمینیۆ یاری ناکەن، هەروەها گوتیشی ئەگەر سەلاح بۆ یاری داهاتووی ڕێدز بەرانبەر مان سیتی لە گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ئامادە نەبێت، ئەوا یانەکە بۆ گۆڵکردن تووشی کێشەی گەورە دەبێتەوە، هەر وەکو لە یاری دێربی بینیمان کە نەیتوانی بەربەرستەکانی ئیڤرتۆن ببڕێت.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپول لە یاری چوونی چامپیۆنزلیگدا توانی بە ئەنجامی 3-0 لە مانچێستەر سیتی بباتەوە، بەمەش لە گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین نزیک دەبێتەوە، تەنها گەر تیپەکەی گواردیۆلا بتوانن ڕیمۆنتاداو گەڕانەوەیەکی بەهێز تۆمار بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر