دیبالا هاتریکەکەی پێشکەش بە دایکی دەکات

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، توانی لە یاریەکەی ئەمشەوی سێ گۆڵ دژی یانەی بێنیڤینەیتۆ لە یاری ٣١ی خولی ئیتاڵی تۆمار کرد و ئەو گۆڵانەشی پێشکەش بە دایکی کرد

یۆڤی پێشەنگ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بەو یانەیە هێنا و دیبالاش ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٢١ گۆڵ کە ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ ئەو هێرشبەرە بەوەی ساڵی ڕابردوو تەنها ١٩ گۆڵی تۆمار کردبوو

ئەمڕۆ شەمە، ڕۆژی لە دایکبوونی دایکی دیبالا بوو و ئەو یاریزانەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی “ دایکە ئەمە دیاری منە بۆتۆ و هەموو ساڵێک بە خۆشی..خۆشم دەوێیت”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا