ئومتیتی یەک مەرجی بۆ مانەوە هەیە لە بارسێلۆنا

Samuel Umtiti

Samuel Umtiti

یاریگا
ساموئێل ئومتیتی، بەرگریکاری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنا داوای شەش ملیۆن یۆرۆ دەکات وەکو موچە.

ماوەیەکە بەرپرسانی بارسێلۆنا لە هەوڵی ئەوەدان کە گرێبەستی بەرگریکاری یانەکەیان درێژ بکەنەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئومتیتی داوای موچەیەکی ساڵانەی زۆر دەکات، تاوەکو ئێستا دوای ئەنجامدانی دوو دانیشتن هەردوولا نەگەیشتونەتە هیچ رێکەوتنێک.

ئومتیتی کە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2019 لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی دێت، ئێستا موچەی ساڵانەی دوو ملیۆن یۆرۆیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر