گه‌نجێكی شاره‌زوور کتێبێک لەسەر مێژووی سەرجەم مۆندیالەکان ئاماده‌ده‌كات

یاریگا

عومه‌رعه‌زیز

گه‌نجێكی شاره‌دێی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌قه‌زای شاره‌زوور، له‌كتێبێكدا زانیاری گرنگ لەسەر مۆندیاله‌كانی جیهان كۆده‌كاته‌وه‌و  بم زووانەش بڵاویده‌كاته‌وه‌.

عه‌فان مه‌حموود ، گەنجێکی کوردی شاره‌دێی زه‌ڕایه‌نه‌ و له‌باره‌ی ئەو کارەوە به‌( یاریگا ) ی ڕاگه‌یاند: “له‌ساڵی (2005)ه‌وه‌‌ خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و نوسینه‌وه‌ی ئاماره‌كانی سەرجەم مۆندیاله‌كانم و له‌ئیستا هه‌مووم ته‌واوكردووه‌، زانیاری زۆر ورد و گرنگی لەسەر مۆندیالیەکانی ساڵی (1930 بۆ 2014)ی تییدایه”.

ڕوونیشی كرده‌وه‌:”یه‌كه‌م ، دووه‌م و سێیه‌م ، چواره‌مم مۆندیالیشم ئاماژە پێکردوە، وێڕای ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیال، باشترین هێڵی هێرشبه‌ر ، باشترین به‌رگری ، گۆڵكه‌ری مۆندیال و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی مۆندیالم دیاریكردووه‌، هه‌روه‌ها بینه‌ری یاری كۆتایی و ژماره‌ی هانده‌ری یارییه‌كانیشم ئاماژه‌پیكردووه‌”.

به‌گوته‌ی عه‌فان، دوای مۆندیالی ساڵی 2018، ئه‌و زانیاریانه‌ی، كه‌كۆیكردوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رهه‌موو مۆندیاله‌كان ده‌یانكاته‌ كتێبێك و چاپی ده‌كات ، به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشوان دابه‌شی ده‌كات.

لەکۆتایشدا گوتی “كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه‌ و كردنی به‌ كتێب ، گرنگی زۆر باشی ده‌بێت بۆ كایه‌ی وه‌رزشی له‌كوردستان ، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ یاریزانان و وه‌رزشدۆستان و ڕاهێنه‌ران تا زانیاری پێویستی لەسەر مۆندیال لێ وه‌ربگرن”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر