زێرەڤانی بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر هەندرێنی پێشەنگ بەدەست هێنا

 


یاریگا
ئامادەکردن :ڕۆژهات لوقمان

فۆتۆ :  بیسەر حیکمەت

ئەمڕۆ لە میانی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان یانەی زێرەڤانی لە نێو یاریگای هەندرێن شاری هەولێر توانی بردنەوەیەکی گەورە تۆمار بکات و پێگەی خۆی لە ریزبەندی یانەکانی کوردستان باشتر بکات.

لەم یارییەدا، ڕاهێنەر سلێمان ڕەمەزان بە شێوەیەکی زیرەکانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو یارییە کردو توانی پێشەنگی خولەکە تووشی بەئەنجامی 3-0 تووشی شکست بکات، گۆڵەکانیش لە لایەن یاریزانی بەڕازیلی تیاگۆ و ئەیوب ئەیاد دوو گۆڵ تۆمار کران، لەم بارەیەوە ڕەمەزان ڕاهێنەری زێرەڤانی لە لێدوانێکدا بۆ یاریگا نێت گوتی ” ئێمە لەسەرەتای خولەکە کێشەی دەروونیمان هەبوو، بۆیە دواتر توانیمان یاریزانان باشتر ئامادەبکەین و بگەرێنەوە یانەکانی پێشەوە، ئەمڕۆش دڵخۆشم بە وەستاندنی پیشەنگی خولەکە و چاومان بڕیوەتە بەدەستهینانی نازناوەکە.

بەم ئەنجامە خاڵەکانی زێرەڤانی گەیشتە 14 خاڵ و خالەکانی یانەی هەندرێنیش لە 17 خاڵ مایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر