چارەنووسی محەمەد سەلاح بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرا

یاریگا

دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی ئم وەرزە لەگەڵ یانەی لیڤەرپول پیشانی دا و لەگەڵ دەنگۆی داواکردنی ئەستێرە میسرییەکە لە لایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی چارەنووسی یاریزانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە سەلاح بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ یۆرگین کلۆپ لە لیڤەرپول دەمێنێتەوە و  نە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و نە بۆ بارسێلۆناش دەڕوات، لەبەر ئەوەی ئەو لە نێو بەرنامەی دوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا نییە، بارسا بڕیاری خۆی یەکلایی کردوەتەوە و لەگەڵ گریزمان گرێبەست دەکات، لە کاتێکدا ڕۆیشتنی سەلاح بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی تەگەرەی گەورە و ڕەتکردنەوەی هەندێک لە ئەستێرەکانی یانەکە دەبێتەوە، هەروەها یانەی شاهانە زیاتر بە ڕازیکردنی ئیدین هازارد و لیڤاندۆسکی سەرقاڵە و هێنانی سەلاح بۆ ئەم وەرزە بەلانی کەم لە بەرنامەی یانەکەدا نییە.

ئاشکرایە کە سەلاح لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر کریستال پالاس توانی گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات، بەمەش پێگەی خۆی لە لووتکەی گۆلکارانی پرێمەرلیگ بە 29 گۆڵ قایمتر کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر