سەلاح ریکۆردێکی مێژوویی لە پێشە

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
محەمەد سەلاحی هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا چانسی ئەوەی لە پێشە کە ریکۆردی دێڤید مەکلینی هێرشبەری ئینگڵتەرایی تۆمار بکات.

سەلاح وەرزی ئەمساڵ تا ئێستا 28 گۆڵی لە پرێمەرلیگ تۆمار کردووە، بە جۆرێک ئەو یاریزانە میسریە توانیویەتی زیاتر لە چوار یانەی پرێمەرلیگ گۆڵ تۆمار بکات، یانەکانیش بریتین لە بێرنلی ( 27 )، سوانسی و هادەرسفیلد ( 25 ) ویست برۆمویچ ( 24 ) گۆڵ، کە رێژەی گۆڵەکانی ئەم یانانە لە گۆڵەکانی سەلاح کەمترن.

پێشتر لە وەرزی 1912-1913 دێڤید مەکلین توانیبوی بۆ یەکەمجار زیاتر لە شەش یانەی پرێمەر لیگ گۆڵ تۆمار بکات، بۆیە سەڵاح ئەو چانسەی لە پێشە کە بتوانێت ئەم ریکۆردە بە ناوی خۆی بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لە یانەکانی ساوسامپتۆن، ستۆک سیتی، نیوکاسل و کریستال پالاسیش زیاتر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر