نێیمار مەرجێکی قورس بۆ مانەوە لە پاریس سان جێرمان دادەنێت

یاریگا

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتە وەرزشییەکان(نێیمار جۆنیۆر) ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان تاکە مەرجێکی قورسی خستوەتە بەر دەمی بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە.

ماڵپەڕی (سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار دەزانێت کە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا ئیمێرێی ڕاهێنەر لە پۆستکەی لادەدرێت، بە تایبەتی دوای شکستەکەی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید بۆیە نێیمار داوای کردوە یانەی پاریس هەوڵی ڕازی کردنی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بدەن بۆ ئەوەی زیزۆ سەرکردایەتی یانە پاریسییەکە بکات و هەوڵی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئەو یانەیە بدات، هەروەها بەگوێرەی بەرنامەی (ئێل تشێرنگیتیۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی نێیمار زۆر حەز دەکات لە ژێر سەرپەرشتی زێدان یاری بکات، ئەوەش بە مەرجێک لە مانەوە لە پاریس دادەنێت.

ئاشکرایە کە دەنگۆی ڕۆیشتنی زێدان لە یانەی ڕیال مەدرید لە میدیاکان لە ماوەی ڕابردوو بوونی هەبووە، بەڵام تا دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە و دەرکەوتنی چارەنووسی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دوای لەدەستدانی جامی شا و لیگا داهاتووی زێدان ئەو بابەتە دیاری دەکات، لە کاتێکدا نێیمار بەهۆی پێکان تا پێش مۆندیالی ڕوسیا لە یاری کردن دوور کەوتوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر