بارسێلۆنا جموجۆڵەکانی بۆ هێشتنەوەی ئۆمتیتی دەستپێکرد


یاریگا

دوای ئەوەی ساموێل ئۆمتیتی داوای زیادکردنی مووچەکەی لە یانەی بارسێلۆنا کرد تاکو گرێبەستی تازە بکاتەوە، یانەی بارسێلۆنا بۆ پاراستنی بەرگریکارە فەرنسییەکەی یانەکە جموجۆڵەکانی دەستپێکرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێڕی بلووگرانا بابەتی گرێبەستی ئۆمتیتی لەسەرووی بابەتە گرنگەکان داناوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکات و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، تاکو یاریزانەکەی لە تەماعکاری یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا بپارێزێت، بۆ ئەم مەبەستە بارسێلۆنا هەر یەکە لە پیپ سگوێرا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و ئۆسکار گراو بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ڕۆبێرت فیرناندێز بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی دیاری کردوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی یاریزانە فەرنسییەکە چارەسەر بکەن، بە تایبەتی فیرناندێز کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئۆمتیتی هەیە، هەورەها بە گوێرەی ڕۆژنامەکە یانەی بارسیلۆنا پێی وایە کە داواکارییەکانی ئۆمتیتی ناڕەوا نین و بە هۆی بەرزبوونی ئاستی یاریزانەکە شایستەی ئەوەیە مووچەکەی بۆ زیاد بکرێت و چەند تایبەت مەندییەکی تازەی پێ بدرێت.

ئاشکرایە کە گرێبەستی ئۆمتیتی لەگەڵ بارسێلۆنا ساڵی 2021 کۆتایی پێ دێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەرجی شکاندی گرێبەستەکەی تەنها 60 ملیۆن یۆرۆیە، یانە گەورەکان لەسەرووی هەموویان مان یۆنایتد هەوڵ دەدات بە شکاندنی گرێبەستەکەی بەرگریکارە فەرەنسییەکە بۆ یانەکەی خۆیان ڕازی بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر