هازارد داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

Hazard

Hazard

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە لەندەن بمێنێتەوە.

یاریزانی بەلجیکی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەوەی کە ئەمسال راهێنەری یانەکەی لە چەند پۆستی جیاواز یاری پێکردووە دەڵێت ” گرنگ ئەوەیە بونت هەبێت لە یاریگا و ئەگەر راهێنەر بیەوێت، ئەوا ئامادەم لە باڵی چەپی بەرگریش یاری بکەم”. یاریزانی بەلجیکی بلوز ئەوەشی نەشاردۆتەوە کە لە یانەکەی دڵخۆشە و دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵیان بمێنێتەوە.

هازارد دوو ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە و پێناچێت لەم دوو ساڵەشدا یانەکەی جێبێڵێت، کە ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر