بایرن کار بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی لیڤا دەکات

یاریگا

Robert Lewandowski

Robert Lewandowski


رۆبێرت لیڤاندۆسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلا کردۆتەوە و بۆیەش بەرپرسانی ئەو یانەیەش بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەرێن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، لیڤا ماوەیەک پێش ئێستا بە ئاشکرا چوونی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید بە بەرپرسانی یانەکەی گووتووە، هەربۆیە باڤارییەکان لە ئێستاوە دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی شوێن گرەوەی گۆڵکاری یانەکەیان و نزیکترین شوێن گرەوەش تیمۆ وێرنەری هێرشبەری یانەی لایبزیگە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانە ئەڵمانیەکە نایەوێت لە هێنانی شوێن گرەوەی لیڤاندۆڤسکی پەلە بکات، چونکە لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان لەلایەن ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەرێ ئێستا تۆتێنهام، پێدەچێت ئەو راهێنەرە هاری کەین رازی بکات ئەویش پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر