ریکۆردێکی رەشی 27 ساڵە چاوەرێ ریال مەدرید دەکات

Girona

Girona

یاریگا
ریال مەدرید پێشتر بەرامبەر 10 لەو یانانەی لا لیگا تووشی دۆران بووە کە لە یەکەم وەرزی بەشداری کردنیان لەو یانە مەدریدیەکەیان بردۆتەوە.

خیرۆنا کە یەکەم وەرزیەتی بەشداری لە لالیگای ئیسپانیا دەکات، لە یەکەم یاریاندا بەرامبەر ریال مەدرید توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە سەرکەوتن بەدەست بێنن و بوون بە دەیەم یانەی کە بۆ جاری یەکەم بێت بەشداری لالیگا بکەن بردنەوە بەرامبەر مێرنگی بەدەست بێنن، بەڵام 27 ساڵ پێش ئێستا و لە وەرزی 1990-91 یانەی بورگۆس کە یەکەمجار بوو بەشداری لالیگا بکەن لە هەردوو یاریدا توانیان بردنەوە بەرامبەر ریال مەدرید بەدەست بێنن.

بەم هۆیەوە هاندەرانی ئەو یانەیە ترسیان لەوە هەیە کە ئە ریکۆردە رەشە دوای 27 ساڵ رووبەروویان ببێتەوە و لە یاری هاتنەوەش بەرامبەر خیرۆنا تووشی دۆڕان ببن. ئەمشەو کاتژمێر 22:45 بە کاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاری هاتنەوە میوانداری خیرۆنا دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر