ئامانجی ریال مەدرید بۆ هاوینی ئەمساڵ ئاشکرا بوو

Real Madrid

Real Madrid

یاریگا
پێچەوانەی هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەسەر گواستنەوەی نێیمار و لێڤاندۆڤسکی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید دەکەن، بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت شوێن گرەوەی لوکا مۆدریچی ناوەراستکاری یانەکەیان بدۆزنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لە مێرنگی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدان کە بۆ شوێنگرتنەوەی مۆدریچی ناوەراستکاری کرواتی یانەکەیان یاریزانێک بدۆزنەوە، چونکە ئەو یاریزانە کرواتیە بە بروای بەرپرسانی ئەو یانەیە تا دوو وەرزی دیکە دەتوانێت لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت، هەربۆیە لە ئێستاوە دەیانەوێت یاریزانێکی ناوەرستکار بدۆزنەوە.

مۆدریچ لە ساڵی 2012 لەسەر داوای خۆزێ مۆریبیۆ بۆ ریزەکانی شاهەنەکان گواسترایەوە و کە لە یەکم یاریشدا لە سوپەری ئیسپانیا رووبەرووی بارسێلۆنا بونەوە و توانیان نازناوەکەش بەدەست بێنن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر