نێیمار مەرجێکی خەیالی هەیە بۆ مانەوە لە پاریس سانجێرمان

Neymar Da Silva

Neymar Da Silva

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بۆ مانەوە لە ریزەکانی ئەو یانەیە داوای موچەی هەفتانەی زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ دەکات.

سەرجاوەکانی نزیک لە یانی پاریسی بڵاوییان کردۆتەوە کە ئەستێرەی برازیلی ماوەیەکە هەوڵی جێهێشتنی یانەکەی لە وەرزی داهاتوو دەدات، هەربۆیە سەرۆکی ئەو یانەیە سەردانی برازیلی کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە رازی بکات لەگەڵیان بەدرەوام بێت، بەڵام نێیمار بۆ مانەوە لە ریزەکانی شازادەکان داوای موچەی هەفتانە یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار یۆرۆ دەکات.

ئەو یاریزانە بڕازیلیە لە ئێستادا موچەی هەفتانەی 750 هەزار یۆرۆیە، بەڵام دەگوترێت کە ئەم داوا قورسەی تەنیایە بیانۆ هێنانەوەیە و ئەو یانەکەی جێدێڵێت لە وەرزی داهاتوودا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر