فەرمی: ریۆس بە هۆی پێکان ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە

Marco Reus

Marco Reus

یاریگا
مارکۆ ریۆس، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە هۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

پێگەی فەرمی زەردەواڵەکان بڵاویکردەوە کە یاریسازی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە ماسولکەکانی قاچیدا تووشی بووە، ناتوانێت ماوەیەک بەشداری لە یارییەکانی یانەکەیدا بکات، هەربۆیە بریاروایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وادەی دوور کەوتنەوەی ئەو یاریزانە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.

ریۆس ماوەیەکی کەمە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە و لەو ماوەیەی کە چاک ببوەوەش ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر