زێدان 5 یاریزان لە یاری ئەمشەوی گیڕۆنا دوور دەخاتەوە


یاریگا

زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرانبەر یانەی گیڕۆنا بریاری داوە 5 یاریزان لە لیستی یارییەکە دوور بخاتەوە.

لەم بارەیەوە، زێدان بەڕێوەبەری هونەری یانەی شاهانە هەر یەکە لە سێرجیۆ ڕامۆس ، ماڕکۆس یۆرەتنتی ، ئەشڕەف حەکیمی، سیبایۆس، بۆرخا مایۆراڵی لە یارییەکەی ئەمشەو دوور خستوەتەوە، ئەوەی کە سوپڕایزە لەو کارە دوور خستنەوەی ڕامۆسی کاپتنی یانەکەیە کە بارو دۆخی باشە هیچ پێکانێک یان کێشەیەکیشی نییە، لە کاتێکدا سەرجەم ئەو یاریزانانەی پێکانیان هەبوو گەڕاونەتەوە کە دوایین یاریزان فایخیۆ بوو.

ئەوەی خوارەوە لیستی یاریزانانی ریال مەدریدە بۆ یاری ئەمشەوی بەرانبەر گێڕۆنا کە کاتژمێر 10.45 خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەولێر بە ڕێوە دەچێت.

گۆڵپارێزان: ناڤاس ، کاسیا
بەرگریکاران: کارڤەخال، ناچۆ، هیرناندێز، ڤاران، فایخۆ، مارسیلۆ،
ناوەراست: مۆدڕیچ، کڕۆس، کاسیمیرۆ، ئیسکۆ، ماتیۆ کۆڤاسیچ، ئاسنسیۆ
هێرشبردن: ڕۆنالدۆ ، لۆکسا فاسکوێز، بن زیمە، بەیل

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر