مۆرینهۆ یاریزانانی ڕەخنە باران دەکات

 

دوێنێ شەو لە جامی ئینگلتەرا یانەی مانجستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بریتۆنی بردەوە

بەو بردنەوەی شەیتانە سوورەکان سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی ئەو جامە کە قۆناغی پێش کۆتایە

لەو یاریەدا لۆکاکۆ و ماتیک خاوەنی ئەو دوو گۆڵەی مانجستەر بوون

لەگەڵ ئەو بردنەوەیەش، خۆزێ مۆرینهۆ ڕەخنەی لە یاریزانانی گرت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا

“سکۆت خراپترین یاری کرد ئەمشەو لەوەتەی لەگەڵ من یاری دەکات. بەڵام ئەو یاریزانە  و هەڵە ئەنجام دەدات، پاسەکانی خراپ دەدا، زۆر پاسی لەدەستدا”

“کەسە گەورەکان وا بیر دەکەنەوە. دەڵێن من یاری باش ناکەم بەڵام هیچ نەبێت هەوڵدەدەم شتە سەرەکیەکان بکەم”

“هەندێک یاریزانی دیکەش، من دەمبینین کە دەترسان لە یاری کردن”

ئەم ڕەخنانەی مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە بۆ شکستی چاوەڕوان نەکراوی یانەی مانجستەی یونایتد بەرامبەر بە سێڤیا کە بوە هۆی ئەوەی ئەو یانەیە ماڵئاوای لە چامپیۆنز لیگ بکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا