بە وێنە.. محەمەد سەلاح داوای لێبوردن لە گۆڵپارێزی یانەی واتفۆرد دەکات

یاریگا

محەمەد سەلاح، گۆڵکاری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای تۆمارکردنی سوپەر هاتریک لە (کانیزیس)ی گۆڵپارێزی یانەی واتفۆرد، داوای لێ بوردنی لە گۆڵپارێزەکە کرد.

کەناڵی BT sports ی ئینگلیزی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیشان داوە کە تێیدا سەلاح دوای یارییەکە باوەش بە گۆڵپارێزی واتفۆرد دەکاتەوە و لەسەر تۆمار کردنی چوارگۆڵەکەش داوای لێ بوردن لە (کانیزیس) دەکات، لە هەواڵی کەناڵەکەش هاتوە کە سەلاح یەکەمین یاریزانی لیڤەرپولە کە لە دوای سوپەرهاتریکی (سوارێز) بتوانێت چوار گۆڵ لە یەک یاریدا تۆمار بکات، کاتێک سوارێز لە 2013 سوپەر هاتریکی لە بەرانبەر یانەی نۆریچ سیتی تۆمار کرد.

ئاشکرایە کە دوای بردنەوەی لیڤەرپول 5-0 بەرابنەر واتفۆرد و تۆمار کردنی سەلاح بۆ چوارگۆڵ لەو یارییە، ئەستێرە میسرییەکە بەکۆی 28 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ و خولە گەورەکانی ئەوروپای داگیر کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر