لویس ئێنریکی یانەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات

یاریگا

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی (لویس ئێنریکی) ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا یانەی داهاتووی خۆی دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ئێنریکی لە لایەن چێلسی و ئاڕسناڵ جێی بایەخە، چێلسی دەستەوارەی پێشکەش بە ئێنریکی کردوە بەڵام تا ئەو ساتەش ئێنریکی ڕەزامەندی پیشان نەداوە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە کە ئێنریکی چاوی بڕیوەتە شوێنەکەی ئاڕسین فینگەر کە ئەویش لە لادان لە پۆستەکەی نزیکە، بۆیە ئێنریکی بژاردەی ئاڕسناڵی لە چێلسی بەلاوە باشترە و چاوەڕێی بارو دۆخەکە دەکات، تا شوێنی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکەی ئاڕسناڵ بگرێتەوە.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی میرۆر هاتوە، جگە لەو دوو یانەیە ئەگەرێکی دیکەش هەیە کە باسی لێوە کراوە، ئەویش وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمانە، بۆ ئەوەی شوێنی ئێمێێ بگرێتەوە، کە جارێکی دیکەش لەسەر ئاستی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس لەسەر دەستی یانە ئیسپانییەکان ماڵئاوایی کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر