ریال مەدرید واز لە کۆرتوا و دی خیا دەهێنێت

De Gea - Courtois

De Gea – Courtois

یاریگا
ماوەی چەند ساڵێکە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ گواستنەوەی هەریەکە لە دی خیای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد و تیباوت کۆرتۆای گۆڵپارێزی چێڵسی هەوڵەکانیان سەر ناگرێت، بۆیە ئەمجارەیان دەیانەوێت هەوڵ بۆ گۆڵپارێزی برازیلی یانەی رۆما ئالیسۆن بدەن.

سەرچاوەکانی نزیک لە مێرنگی بلاوییان کردۆتەوە کە ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە گۆڵپارێزی برازیلی رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، ئەو گۆڵپارێزەش سەبارەت بە هەوڵەکانی ریال مەدرید قسەی خۆی کردووە و دەڵێت ” بۆ من جێگەی شانازییە کە یانەیەکی وەکو ریال مەدرید داوام بکات، ئەوەش مانای ئەوەیە کە لە رابردوو ئاستێکی باشم هەبووە، هەموو یاریزانێک ئارەزووی یاریکردنی لە ریزەکانی ریال مەدرید هەیە و منیش یەکێکم لەو یاریزانانە ”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا لە هەوڵی ئەوەدان کە گۆڵپارێزی 21 ساڵی رۆما بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام پێدەچێت بە هاتنە سەر هێلی ریال مەدرید ئەرکیان لەم گواستنەوەیە سەرکەوتوو نەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر