پاریسیەکان پەیوەندیان بە شوێنگرەوەی ئۆنای ئێمرێ کردووە

Unai Emery

Unai Emery

یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە مەبەستی رازیکردنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوس پەیوەندیان پیوە کردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریسی بە مەبەستی رازیکردنی ئالێگری بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندیان پێوە کردووە، بەڵام ئەم راهێنەرە هیچ وەڵامێکی ئەوتۆی پێنەداون، لەبەر ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە تا ساڵی 2020ـە.

ئۆنای ئێمری راهێنەری ئێستای شازادەکان پاش دوو دۆڕانی لەسەر یەک بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بووەتە هۆی ئەوەی کە وەرزی داهاتوو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر