رۆنالدۆ ئامۆژگارییەکی سەیر لە نێیمار دەکات

Neymar

Neymar

یاریگا
رۆنالدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل ئامۆژگاری نێیمار داسیلڤای هاونیشتیمانی دەکات کە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە کە رۆنالدۆی دیاردە داوای لە هاونیشتیمانیەکەی کردووە کە بارسا فەرامۆش بکات و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، چونکە لەو یانەیە زیاتر دەرفەتی پێشکەوتن و بەرچاو کەوتنی هەیە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێت بە باشترین یاریزانی جیهان.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بلاوبۆتەوە کە نێیمار لە ریزەکانی یانەی پاریس سانچێرمان دڵخۆش نیە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا،بەڵام ئامۆگارییەکانی رۆنالدۆ کە یەکێک لە نزکیترین هاورێیانەتی لەوانەیە کاریگەری لەسەر بریارەکەی هەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر