لیڤا هەنگاوێکی دیکە لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید نزیکبۆتەوە

Robert Lewandowski

Robert Lewandowski

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆلەندی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانیا هەنگاوێلی دیکە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نزیکبۆتەوە.

سەرجاوەکانی نزیک لە یانەی ئیسپانی بلاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی ئەو یانەیە لەگەڵ گۆڵکاری پۆلەندی باڤارییەکان گەیشتونەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانەش بریاری جیابونەوەی لە یانەکەیداوە، هەربۆیە چاوەرێ دەکرێت کە لیڤا هاوینی ئەمسال پێش دەستپێکرنی یارییەکانی وەرزی نوێ پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات.

لیڤا کە هاوینی ئەمسال دەبێتە 30 ساڵ، بە هۆی ئەوەی کە دەیەوێت ریزەکانی بایرن جێبێڵێت، بەرێوەبەری کارەکانیشی لەسەر پۆستەکەی لاداوە، چونکە ئەو هەمیشە ئارەزووی دەکرد گۆڵکاری پۆلەندی لەگەڵ باڤارییەکان بەردەوام بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر