فێدراسیۆنی ئینگڵتەرا بایکۆتی مۆندیالی رووسیا رەتدەکاتەوە

0
Russia 2018

Russia 2018

یاریگا
دوای ئەوەی تریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند کە بە هۆی هەوڵی کوشتنی سیخورێکی بریتانی لەلایەن رووسیاوە بایکۆتی مۆندیالی ئەم وڵاتە دەکەن، بەرێوەبەری یەکێتی تۆپی پێ ئەم وڵاتە ئەم هەواڵانەی رەتکردەوە.

گریک دایک، بەرێوەبەری یەکێتی تۆپی پێ ئینگڵتەرا سەبارەت بە بایکۆتکردنی مۆندیالی 2018ـی رووسیاوە گووتی ” هیچ کاتێک بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە بایکۆتی مۆندیال بکەین، چونکە ئەم کارە باجێکی زۆری لەسەرە و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە لە مۆندیالەکانی داهاتووشدا بێ بەش ببین”. لەلایەکی دیکەوە بوریس جانسۆنی وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیاش ئەم هەوڵەی رەتکردەوە و دەڵێت کە ئەوان بەشداری مۆندیال دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە فێدارسیۆنی جیهانی تۆپی پێ ” فیفا ‘ هۆشداری داوە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیال ئەگەر بیر لە بایکۆت کردن بکەنەوە، ئەوا لە دوو مۆندیالی داهاتوو بێ بەش دەکرێن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.