گۆمێز بە پەیامێک وەڵامی هاندەرانی بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی ئاندرێ گۆمێز پەیامێکی لەسەر بارودۆخی خۆی لە نێو یانەی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە و سەرنجی هاندرەرانی بارسای پێ ڕاکێشا ولە لایەن زۆرترین کەس پشتگیری لێکرا، یاریزانەکە بە پەیامێک وەڵامی هاندەرانی یانەکەی دایەوە.

لەم بارەیەوە، گۆمێز، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینیستاکرام نووسیویەتی” زۆر سوپاسی لێ پرسینەوە و نامەکانی هەمووتان دەکەم، من زۆر باشم، تەنها بیر لە یارمەتی دانی یانەکەم دەکەمەوە، بۆ ئەوەی شەوێکی ئەفسووناوی لە یاریگای نۆ کامپ بەسەر بەرین”.

ئاشکرایە کە گۆمێز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ڕاشکاوانە بارودۆخی دەروونی خراپی خۆی لە نێو یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا کردبوو، هەروەها بارودۆخەکەی نێو یانەکەی بە دۆوەخ وەسف کردبوو، دوای بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامەش زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە هەوادارنی بارسا لە ماوەیەکی کورتدا پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانە دەربڕی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر