گاریس بەیل یەکەمین هەنگاوی بۆ ڕۆیشتن لە ڕیاڵ مەدرید دەستپێکرد

یاریگا

وا دیارە گاریس بەیل، ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتن لە یانەکەی بۆ هەڵکراوە، بە گوێرەی تازەترین زانیاری یاریزانەکە هەنگاوی ڕاستەقینەی بۆ ڕۆیشتنی ریاڵ مەدرید دەستپێکردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕیاڵ مەدرید ڕێگەی داوە بەیل تا لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزەدا بەدوای یانەیەکی دیکە بگەڕێت، هەروەها یاریزانەکە بریکاری کارەکانی خۆی ڕاسپاردوە تا گوێ لە یانەی پاریس سان گێرمان ڕابگرێت، بۆ ئەوەی هەڵوێستی پاریس بزانێت سەبارەت بە ئەگەری پۆشینی درێسی یانە فەرەنسییەکە، جگە لەوەش تا ئەو ساتەش هەردوو یانەی تۆتنهام و مان یۆنایتد بە بایەخێکی زۆرەوە چاودێری بارودۆخی یاریزانە وێلزییەکە دەکەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی هەردوو یانەکە لە ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد.

لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرە وێلزییەکە بە 130 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بارودۆخی بارودۆخی بۆرسەی یاریزانان بۆ خۆی بقۆزێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر